الأربعاء، 21 نوفمبر 2018

ولاميك بو گومرا كه ره كان - مولود نه ببيدعه يه و نه سونته

مەولود خێره یان شەڕە، ئەگەر خێرە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەو خێرەی دەزانی یان نەیدەزانی ئەگەر دەیزانی تەبلیغی کرد یان نا ئەگەر تەبلیغی کرد کوا بەڵگە؟؟؟!!!
ئەوە پرسیاری چەند نەخوێندەوارێکە کە بەو ڕێگا فاسدو مغالطةیە دێن مەولود حەڕام دەکەن لەو تصویرەی خوارێ بە کورتی بە کەمتر لە دوو دەقە ڕەدی ئەو باسەم دایتەوە لێرەش کەمێک درێژە بەو باسە ئەدەم.
سەرەتا بزانە ئەو قسەی کە دەیکەن قاعیدەیەک نیە لە اصول فقه هاتبی یان زانایان اعتباریان پێ کردبی یان شتیان پێ حەڕام کردبێ لەبەر چەند هۆکارێک:

ئەگەر بەو قاعیدەی خۆت، مەولود حەڕام بکەیت ئێمەش پێت ئەڵێین جەمعی قورئان، بانگی یەکەمی ڕۆژی هەینی، دوعای خەتمی قورئان ناو نوێژ ...هتد هەر یەک لەوانە خێرە یان یان شەڕە ئەگەر خێرە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەیزانی یان نەیدەزانی ئەگەر دیزانی تەبلیغی کرد یان نا ئەگەر تەبلیغی کرد کوا بەڵگە!!!!!!؟؟؟؟؟ بێ گومان بەڵگەت پێ نیە!!!

ئیمامی نووی لە شەرحی ئەم ئایەتە (مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ) ئەفەمووێ: ومعناه أن من الأشياء ما يعلم منه نصا ومنها ما يحصل بالإستنباط. بە کورتی واتە : هەندێ شت بەڵگەی خاص و نص ی لەسەر هاتووە هەندێ شتیش بە ئيجتهاد ئەزانرێ واتە بەڵگەکانی عامە،

کەواتە لە وەڵامدا ئەڵێین مەولود خێرە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەیزانی و تەبلیغی کرد بەڵام بە بەڵگەی خاص نا بەڵکو عام ئەویش ئەو بەڵگەیە کە زۆربەی زۆری زانایان کردویانە بە بەڵگە کاتێک پرسیاری بەڕۆژوو بونی ڕۆژی دووشەم یان لێ کرد فەرمووی (ذَاكَ يَوْمٌ وُلِدْتُ فِيهِ، وَيَوْمٌ بُعِثْتُ)مسلم. ئەو فەرموودە عامە گرنگ ئەوەیە بزانین پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم یادی خۆی کردۆتەوە،

لە هەموو هەفتەیەک بە بەڕۆژوو بوون ئێمەش ئەتوانین هەموو هەفتەیەک بە ڕۆژوو بین و ئەو یادە بکەینەوە، وەلەبەر ئەوەی مەسالحی عامی خەڵکی تێدایە هەفتانە یان مانگانە یان ساڵانە ئەو احتفالە بکرێ بۆ وە بیر خستنەوەی ڕێبازی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم چەندین سود و قازانجی تر.

بزانە ئەو کەسەی ئەو قاعیدەی ڕابردووی داناوە زۆر بە تەسکی بە عەقلی خۆی ئەو هەڵبژاردانەی داوەتە تۆ چونکە هەڵبژاردەی تریشمان هەیە ئەویش ئەوەیە،

مەولود خێرە یان شەڕە ئەتوانین بڵێین موباحە، باشە ئەگەر گوتمان موباحە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەیزانی یان نەیدەزانی ئەڵێین ئەیزانی ئەگەر دەیزانی تەبلیغی کرد یان نا بە هەمان شێوە ئیختیاری سێیەمان بۆ هەیە ئەتوانین بڵێین (سکت عنه)ی هەڵبژارد بریاری هیچی لەسەر نەدا، ئەوەشمان لەو فەرموودە وەرگرتووە کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ (إن الله تعالى فرض فرائض فلا تضيّعوها ، وحدّ حدودا فلا تعتدوها ، وحرّم أشياء فلا تنتهكوها ، وسكت عن أشياء - رحمة لكم غير نسيان - فلا تبحثوا عنها ) حديث حسن، رواه الدارقطني وغيره. هەندێ شت خوا باسی نەکردووە وەک ڕەحمەتێک بۆ ئێمە، کەواتەـ با ئێمەش لە مەولود نەکۆڵینەوە مادەم هیچ نەهیەک دەربارەی نەهاتیە.
====
مولود ناوێکە و عیبادەتی سەربەخۆ نیە تا بەڵگەیەك ناوی مەولود ببات بەڵکو مەولود بەڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەوترێت کە لەم ڕۆژە و جگە لەم ڕۆژەش کۆمەڵێك عیبادەت و کاری خێر ئەنجام دەدرێت کە ئەم عیبادەت و کارە خێرانە هەمووی بەڵگەی شەرعی لەسەرە
بۆ نموونە : موسڵمانان لە مزگەوت کۆ دەبنەوە و زیکری خوا دەکەن دەقی فەرموودەی لەسەرە کە کارێکی شەرعیە و رەحمەتی خوایان بەسەر دادەبەزێت(أیما قوم یجتمعون في بیت من بیوت الله و یتلون کتابه ویتدارسونه فیما بینهم إلا نزل علیهم الملائکة وغشیتهم الرحمة) ، کە موسڵمانان لەناو مزگەوت سەڵاوات لێدەدەن بەڵگەی ئایەتی (یاأیها الذین صلوا علیه وسلموا تسلیما)ی لەسەرە ، کە موسڵمانان قورئان دەخوێنن لەناو مزگەوت فەرمانی ئایەتی (ورتل القرآن ترتیلا) جێبەجێ دەکەن ، کە موسڵمانان لەو ڕۆژە خێر دەکەن و هەژاران تێر دەکەن فەرمانی ئایەتی (أنفقوا مما رزقکم الله) و فەرمانی فەرموودەی (أفشوا السلام واطعموا الطعام وصلوا الأرحام) جێبەجێ دەکەن ،
کە موسڵمانان دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن بە هاتنە دونیای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کە رەحمەتی خوایە ئەوا فەرمانی ئایەتی (قل بفضل الله وبرحمته فبذلك فلیفرحوا) جێبەجێ دەکەن ، کە موسڵمانان مەدح و سەنای پێغەمبەری خۆشەویست دەکەن ئەوا فەرمانی ئایەتی ( لتؤمنوا بالله ورسوله وتعزروه وتوقروه) جێبەجێ دەکەن ، کە موسڵمانان لەو ڕۆژە بەڕۆژوو دەبن سوننەتی فەرموودەی (ذلك یوم ولدت فیه) جێبەجێ دەکەن ، بۆیە ئەو عیبادەتانەی لە رۆژی مەولود دەکرێن هەموو بەڵگەی لەسەرە وەکو پێشتر روونمان کردەوە ،
https://almauld.blogspot.com/

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق